حەوت سوودی بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ رووخسار

2021-03-02

13390 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێك لە باشترین رێگەکان بۆ پارێزگاری کردن لە پێست بەکارهێنانی سەهۆڵە، چونکە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری بەشێکی زۆر لە کێشەکانی پێست بەبێ ئەوەی کاریگەری لاوەکی هەبێت.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە حەوت سوودی گرنگی بەکارهێنانی سەهۆڵ کردووە بۆ پێست کە واتان لێدەکات بەشێوەیەکی رۆژانە بەکاریبهێنن، بەم جۆرە:

١. یارمەتی پێست دەدات باشتر کرێم و کەرەستە جوانکارییەکان بمژێت.

٢. یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی هێڵە ڕەشەکانی ژێر چاوەکان.

٣. کۆتایی بە زیپکەکانی سەر پێست دەهێنێت.

٤. کیسەکانی ژێر چاوەکان کەمدەکاتەوە.

٥. کونیلەکانی پێست دادەخات.

٦. رێگە لە چرچبوونی پێست دەگرێت.

٧. پێست گەشاوە و بریقەدار دەکات.

زۆرترین خوێندراو