ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی کیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەردەست دەبێت

2021-03-02

2279 جار خوێندراوەتەوە

+ -

"کیا سۆنێت" ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی کیایە و شێوەی سپۆرتە لەگەڵ ئەوەشدا چەندین تایبەتمەندی گرنگ و جیاوازی لەخۆگرتووە، دوای تاقیکردنەوەی لە مانگی شوباتی رابردوودا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەردەست دەبێت.

کیا بۆ یەکەمجار چەمکی سۆنێتی لە دەلهی هیندستان ئاشکرا کرد لە ئوتۆ ئێکسپۆی ٢٠٢٠دا، لە ماوەی ساڵێکدا توانی بۆ ئارەزوومەندانی کیا بخاتە بەردەست.

دوای بەردەستبوونی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی کیا، دەتوانرێت کڕیار بەشێوەی ئۆنلاین یاخود سەردانکردنی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ناو تۆماربکەن، ئەویش بە مەبەستی تاقیکردنەوەی شۆفێریکردنی بەم مۆدێلە نوێیەی کیا.

سۆنێت هەڵگری شێوەیەکی ناوازەی نەوەی کیایە کە ئامادەبونێکی بەهێز لەسەر رێگاکان نیشان دەدات، شاشەیەکی ڕێنیشاندەری ١٠.٢٥ ئینجی گەورە لە خۆ دەگرێت، چەند تایبەتمەندیەکی زیرەکی تری هەیە وەکو داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەکە لە دورەوە و چەند جۆرێکی شۆفێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی شێوازی رۆشتن لە بارودۆخ و کەشە جیاوازەکان بۆ مۆدێلی ئۆتۆماتیک.

تایبەتمەندییەکانی تری ئۆتۆمبێلی "کیا سۆنێت"، شێوەکی سپۆرتی GT-Line هەیە، ئەمەش یەکەم جارە لەو بەشە تایبەتمەندی سپۆرتی GT-Line  پێشکەش کراوە، لەهەمان کاتدا دەوروبەری شۆفێر بە کۆمەڵێک تایبەمەندی ناوازە دیزاینکراوە و لەسەر ئەزمونی شۆفێر بنیاتنراوە.

 سۆنێت حەوت دەنگهێنەری بوز لەگەڵ شەحنێکی وایەرلێس بە تایبەتمەندی ساردکردنەوە بۆ مۆبایل و دەنگێک و روناکییەکی ناوازەی ئامێری پاڵاوتنی هەوا و دژە ڤایرۆس لە خۆ دەگرێت، پارچەکانی سۆنێت بە تایبەتمەندی سەردەمیانە و تەکنەلۆجی پێشکەوتوو بەستراوە.

سۆنێت بژاردەیەک لە بزوێنەری گاز و بەنزین لەخۆدەگرێت کە پێکدێن لە سمارت ستریمی چوار لولەکی ١.٢ لیتر و تۆربۆیەکی بەهێز و بزوێنەرێکی گازی CRDi ١.٥ لیتر، ئەم مۆدێلە گێڕێکی شەشی دەستی و گێڕێکی حەوتی ئۆتۆماتیک لە خۆ دەگرێت.

تایبەتمەندیەکی تری ئەم مۆدێلە بریتییە لە سیستەمی سمارت ستریمی شەش خێرایی کە زیرەکانە کار دەکار و ڕێگە لە ماندووبوونی شۆفێر دەگرێت کە زۆربەیان بەهۆی کلاجکردنەوە ماندودەبن، لەهەمان کاتدا بۆ یەکەمجارە لەو نەوەیە تازەیەی کیادا سۆنێت بزوێنەرێکی گازی شەش گێڕی ئۆتۆماتیک لە خۆبگرێت.

سیستەمی سەلامەتی سۆنێت پێکدێت لە شەش پەڕەشوتی سەلامەتی و ئەی بی ئێسێکی بەهێز لەگەڵ بانسێکی پتەو، سیستەمی EBD و ESC کە وادەکات هێزێکی یەکسان بخرێتە سەر هەر چوار تایەکە لە کاتی ئیستۆپکرن لە خێراییەکی زۆر، سیستەمی HAC کە یارمەتی شۆفێر دەدات بۆ دەستکردن بە جوڵە بە شێوەیەکی ئاسان لە ڕێگا هەوراز و سەختەکان، هەستیارییەکی بەهێزی پارککردن لە بەشی دواوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەیە، سیستەمی چاودێری پەستانی تایەکان، سیستەمی ISOFIX کە تایبەتە بە سەلامەتی، جێگای دانیشتنی منداڵان لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوونیان هەیە.

کیا ئۆتۆمبێلەکانی بە ستانداردی جیهانی بەرهەمدەهێنێت، لە ساڵی ١٩٤٤ دامەزراوە و ساڵانە سێ میلۆن ئۆتۆمبێل لە ١٩٠ وڵات دەفرۆشێت، خاوەنی ٥٢ هەزار کارمەندە، لەسەر ئاستی جیهان و فرۆشی ساڵانەی ٤٩ بیلیۆن دۆلاری ئەمریکیە، شوێنی بەرهەمهێنانیان لە پێنج وڵات بەردەستە، لەگەڵ ئەوەشدا کیا سپۆنسەری سەرەکی خولی ئوستراڵیای کراوەیە و هاوبەشی فەرمی خولەکانی فیفا و یوروپ لیگ و ئەفسانەکانی یوروپ دەکات.

Kia Sonet Launched In India From Rs. 6.71 Lakh - Variant Wise Prices

Kia Sonet is Here! Features, Engine, Variants, Price and All You Need to  Know

ئ.ل