ڤیدیۆ.. نەیزەکێك ئاسمانی بەریتانیا رووناكدەکاتەوە

2021-03-02

4468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاودێرانی ئەستێرە و رووداوە ئاسمانیەکان لە بەریتانیا ساتی کەوتنە خوارەوەی نەیزەکێکیان تۆمارکرد کە لە شەودا ئاسمانی بەریتانیا رووناکدەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیك، ئەو نەیزەکە کە رۆژی دووشەممە لە کاتژمێر ١٠ی شەو کەوتە سەر زەوی، بۆماوەی حەوت چرکە بەروونی دەرکەوت، و بەسەر ئاسمانی لەندەن، مانچستەر، کاردیفم، باس، مێدسۆمەر نۆرتون، میلتۆن کینز، برمنگهام، لیڤەرپوڵ، دیڤۆن و کۆرۆناڵ بینرا.

ئاژانسەکە وتوویەتی کە ئەو تۆپە ئاگرینانە لە نەیزەکی ئاسایی رووناکتر بوون، وێرای ئەوەی رۆژانە نەیزەك دەکەوێتە سەر زەوی بەڵام زۆرینەیان دەکەونە ناو دەریا یان دەکەونە شوێنە چۆڵەکان.

زۆرترین خوێندراو