وێنە.. بێلا حەدید بەدەست نەخۆشییەکی ترسناکەوە دەناڵێنێت

2021-03-02

5803 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نمایشکاری ئەمریکی بەناوبانگ "بێلا حەدید" ساڵی ٢٠١٦ ئاشکرای کرد کە نەخۆشی لایمی هەیە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا وێنەی کاتی ورگرتنی چارەسەری بڵاوکردەوە.

بێلا حەدید تەمەن ٢٤ ساڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی کاتی چارەسەر وەرگرتنی بڵاوکردەوە نووسیوەیەتی " ژیان لەگەڵ چەند نەخۆشیەکی درێژخایەن، هەمیشە کات دەدۆزمەوە بۆ کانۆلەکانم."

نەخۆشی لایم بەهۆی بەکتریاوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی سوور بوونەوەی پێست و دواتر زیان بە تەندروستی دڵ و مێشک دەگەیەنێت، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی کەسەکە.