ئامادەکردنی کێکی پرتەقاڵ بەسۆسی پرتەقاڵ

2021-03-02

4151 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێك یەکێکە لەو جۆرە شیرینییانەی کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، دەتوانن بە ڕێگەی جیاواز دروستی بکەن تا تاموچێژی لێوەربگرن.

خانمە چێشتلێنەر و نوسەری کتێبی "هونەری چێشتلێنان" تارا ئەمین هەنگاوەکانی دروستکردنی کێکی پرتەقاڵی خستووەتەڕوو:

کەرەستەکانی کێکەکە:

چوار هێلکە

نیو پەرداخ زەیت ٦٠ مل

نیو پەرداخ ئاو ٦٠ مل

یەک پەرداخ شەکر ۲٠٠ گرام

دوو پەرداخ ئارد ۲٥٠ گرام

یەک کیسەی ۱٥ گرامی بەیکینگ پاودەر

توێکڵی پرتەقاڵێک

توێکڵی لیمۆیەک

کەوچکی چا تامی پرتەقاڵ

ئامادەکردنی:

هێلکەکە بەباشی تێکەڵ دەکرێت پاشان شەکر و تامی پرتەقاڵەکەی تێ دەکرێت و جوان تێکەڵ دەکرێت .

زەیت و ئاو و توێکڵی پرتەقاڵەکەی تێ دەکرێت جوان تێکەڵ دەکرێت .

 ئارد و بەیکینگ پاودەرەکەی تێ دەکرێت و تێکەڵ دەکرێت، دەکرێتە قاڵب و دەخرێتە فڕنەوە .

دەبێت قاڵبەکە چەور کرابێت و فڕنەکە پێشتر گەرم کرابێت لەسەر پلەی ۱۸٠ بۆ ماوەی ٤٥ خولەک سەروخوار بەیەکەوە دادەگیرسێنرێت .

دوای برژاندن دادەنرێت سارد ببێتەوە دەکرێت بەدوو بەشەوە سۆسێکی بۆ دەکرێت بۆ بەینی هەردوو بەشەکە .

کەرەستەکانی سۆسی پرتەقاڵ :

دوو کەوچک ئارد

سێ کەوچک شەکر

یەك پەرداخ ئاوی پرتەقاڵ

یەك پەرداخ ئاوی لیمۆ

ئامادەکردنی:

کەرەستەکان تێکەڵ دەکرێت دەخرێتە سەر ئاگر بەردەوام تێکدەدرێت تا خەست دەبێتەوە کەمێک سارد بێتەوە دەکرێتە بەینی کێکەکە، دواتر بەپێی ئارەزوو دەتواندرێت کرێمی بۆ بگیرێتەوە و بکرێت بەسەریدا.