وێنە و ڤیدیۆ.. کوڕێک بەهۆکارێکی سەیر نۆ نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام داوە

2021-03-02

71256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوڕێکی ڤێتنامی بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەهۆی روخساریەوە کاریان نەداوەتێ و دواتر هەستاوە بە یارمەتی نەشتەرگەری جوانکاری تەواوی روخساری خۆی گۆڕیوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، کوڕێکی ٢٦ ساڵی ڤێتنامی بەناوی " Đỗ Quyền" چەند رۆژێکە بۆتە جێی باسی بەکارهێنەرانی تیکتۆک لە وڵاتە ئاسیاییەکاندا.

Đỗ Quyền دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەدا وێنەکان پێش و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاریە.

جیاوازی وێنەکان لە پێش و پاش نەشتەرگەریەکە سەنجی بەکارهێنەرانی تیکتۆکی بۆلای خۆی راکێشا و هەندێک کەس باوەڕیان بە گۆڕانکاریەکانیان نەکرد و بە درۆزن ناویان برد، بەڵام کوڕە گەنجەکە وتی کە دوای ئەنجامدانی نۆ نەشتەرگەری جوانکاری روخساری بەوشێوەیەی لێهاتووە.

کوڕە گەنجەکە لە تیکتۆک بە فۆڵۆوەرەکانی دوای ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکی هەلی کاردا لەلایەن خاوەن کارەکەوە لەسەر روخسارم گاڵتەم پێکرا، بڕیارمدا کە شێوە و روخساری خۆم بگۆڕم و تا ئێستا  ١٧ هەزار و ٤٠٠ دۆلاری لە نەشتەرگەری جوانکاریدا خەرج کردووە.

لە ئێستادا لە شاری سایگۆنی ڤێتنام کاری مەیکەپ ئارتیست دەکات.

 

 

 

 

@quyen_do8

Trả lời @halfelf2309 ##howichange lúc trc Ngoại xấu thg bị chê bai thay đổi đê mình hoan hảo hơn ạ ##Thaydoi ##daythithanhcongkhongnhi

♬ feeling - Official Sound Studio