خواردنەوەیەکی رۆژانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە

2021-03-02

11839 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خواردنەوەیەکی رۆژانە چەندین ساڵە یارمەتیدەری ئەو کەسانە بووە کە نایەنتوانیووە سوود لە خواردنەوە گەرمەکانی تر وەرگرن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە و تەمەن درێژ دەکات.

"لیۆنارد بیانکۆ" دکتۆری پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی دڵ وتی "جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان کە هەوکردنەکان کەم دەکەنەوە، چەند توێژینەوەیەک ئەوەمان پیشان دەدەن کە قاوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و نەخۆشی پارکنسن و زەهایمەر و نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەی کۆڵۆن و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا زیاد کردنی کرێم و شەکر لە کاتی خواردنەوەی قاوەدا، لە سوودەکانی قاوەکە کەم دەکاتەوە، بۆیە باشترە لەبری شەکر و کرێم کەمێک شیر بکریتە قاوەکەوە.

کاتێک باس لە بڕی قاوە دەکرێت، تێبینی ئەوە کرا کە خواردنەوەی یەک کوپ لە ڕۆژێکدا بە ڕێژەی  %١٩ ئەگەری مردن کەم دەکاتەوە و ئەو کەسانەی لە ڕۆژێکدا دوو کوپ قاوەیان خواردەوەتەوە، ئەگەری مردنی پێش وەختەیان بە %٤١ کەمترە لە چاو کەسانی تر.