فەرهاد پیرباڵ: لەمڕۆوە بە پارە نەبێ قسە ناکەم

2021-03-02

7523 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوسەر و ڕۆشنبیر فەرهاد پیرباڵ ئاشکرای رایگەیاند کە چیتر بەبێ بەرامبەر قسە بۆ هیچ دەزگایەکی میدیایی ناکات.

نوسەر و ڕۆشنبیر فەرهاد پیرباڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەسیبووک ئاماژەی بەوەدا کە بەبێ پارە قسە بۆ هیچ دەزگایەکی میدیایی ناکات.

فەرهاد پیرباڵ وتیشی "بۆئەوەی ژینگە بەهۆی دەنگمەوە پیس نەکەم. ئنجا چونکە لە قسەکانم زیاتر، من هیچ نرخێکی دیکەم نیە."

نرخەکانیشی بەپێی خولەک دیاری کرد، بەم شێوەیە:

٥ بۆ ١٠ خولەک: ٥٠ دۆلار

١٥ بۆ ٣٠ خولەک: ١٠٠ دۆلار

٣٠ بۆ ٦٠ خولەک: ٥٠٠ دۆلار

فەرھاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە، خاوەنی زیاتر لە ٧٠ کتێب و لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و سیاسیەتدا، دکتۆر فەرهاد پیرباڵ لە ئێستادا وەک پێشکەشکار لە وەرزی نوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوودا دەرکەوتووە و بەرنامەیەکی هەفتانەی هەیە بەناوی "٧ و ٨"، کە تایبەتە بە بابەتی مێژووی هونەری ئەدەبی کۆمەڵایەتی، بەرنامەکە زیاتر گفتوگۆ ئامێزە و لە شاری هەولێر پێشکەش دەکرێت و ماوەکەی ٤٨ خولەک دەخایەنێت.