پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-03-02

51210 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ لەسەر کارەکەت هاوکاری کەسێک دەکەیت بۆ گەیاندنی بیرۆکەیەکی نوێ، ئەم کەسە بە هاوکاری تۆ زۆر دڵخۆشە و رەنگە دواتر دیاریەکت پێشکەش بکات، دیاریەکەی قبوڵ بکە و هانی بدە زیاتر کاری گرنگ و داهێنەرانە بکات.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ هەست دەکەیت ئاسان دەتوانی پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تر ببەستیت، لە ماڵ دەرچۆ و لەگەڵ ئەو کەسانەدا کات بەسەربەرە کە خۆشتەوێن، بەرامبەر هەموو رەخنە و قسەیەکی زبر هەستیار مەبە و زوو کاردانەوەت بۆیان نەبێت.

دووانە 21/5 - 21/6

هەوڵمەدە وەک کەسێكی تر هەڵسوکەوت بکەیت، وەک خۆت بە و بۆ کەس خۆت مەگۆڕە، لەم چەند رۆژەدا هەوڵی گۆڕینی هەندێك هەڵسوکەوتت دەدەیت، ئەمە مانای ئەوە نیە کە دەتەوێت لەبەر کەسێک سروشتی خۆت بگۆڕیت، بەڵکو تەنها لەبەر خۆت ئەم کارە دەکەیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

باشترە کە ئەم چەند رۆژە لە سترێس و کێشەی بچوک و زیادە بە دوور بیت، دەستمەخەرە ژیانی تایبەتی ئەوانی ترەوە و وازیان لێبێنە، کاتێک بە دەستتێوەردان هەوڵی چارەسەرکردنی شتێک دەدەیت، پێچەوانەکەی دەردەچێت و ئەنجامەکەی ئەوە نابێت کە چاوەڕێی دەکەیت.

شێر 23/7 - 22/8

رێز لە خۆت بگرە و سوود لە ئەزموونی کەسانی تر وەرگرە و قسەی داناکان پشتگوێ مەخە، کارە سەربەخۆکانت رەنگە توشی کێشەت بکەن، لە کاتی بوونی بڕیارێکی گرنگدا مەشڵەژێ و کوڕانە بڕیار مەدە، دڵنیابەرەوە لەوەی تەواوی زانیاریەکانت لایە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەیت.  

فەریك 23/8 - 22/9

لە کاتی سەرنەکەوتنت لە کارێکدا پێویست بە بێ هیوایی و نیگەرانی ناکات، رەنگە دواتر لە پرۆژەیەکی باشتر و جیاوازتردا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، لایەنی سۆزداریت بەبێ هیچ هۆکارێک بەرەو باش بوون دەڕوات.

تەرازوو 23/9 - 22/10

سنورێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر دابنێ، بیرت لای پیشە و لایەنی ئابووریت بێت، ئەم ماوەیە باردودۆخەکە هەستیارە، هەربۆیە باشترە کە هەموو ساتێکت لە بیری ئێستا و داهاتوودا بیت، خەیاڵ و راستی لێکجیاکەرەوە و دواتر لە هەموو شتەکانی تردا سەرکەوتوو دەبیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ هەولدە کۆنترۆڵی وزەکەت بکەیت و لەخۆڕا لە شتی بێمانادا بە فیڕۆی نەدەیت، ئەمڕۆ کاتی پشوودان و تەمەڵیت نیە، هەموو هەلەکان لە قازانجی خۆت بقۆزەرەوە و مەهێڵە قسەی کەس بێ هیوات بکات.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەو کێشانە چارەسەرکە کە پەیوەندیان بە رابردووتەوە هەیە، خۆت لەو شتانە بێ بەری بکە کە پەیوەندیان بە تۆوە نیە، هەموو کارە دواخراوەکانت تەواو بکە و پلان بۆ کار و پرۆژەی نوێ دابنێ.

گیسك 22/12 - 19/1

رەنگە ئەمڕۆ هەست بکەیت کە پێویستت بە گریانە، ئاساییە و پێویست بە شاردنەوەی ناکات، هەندێک جار گریان پشوویەک بە دەروونمان دەدات، ئەگەر هەستت کرد کە بەستراویتەوە بە شتێکەوە، ئەوا هەتا ئەو هەستەت هەبێت ناتوانی چێژ لە هیچ ببینیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

رەنگە ئەمڕۆ تۆ هۆکاری ناکۆکیەکانی سەر کارەکەت بیت، بۆیە زۆر لەسەر کار مەمێنەرەوە و هاوکارەکانت بەبێ هۆ سەرقاڵ مەکە، کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هاوڕێکانتا بەسەر بەرە و هەوڵدە دوور بیت لە سترێس.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەمڕۆ ئامانجت ئەوەیە سەرنجی کەسێکی دیاریکراو بەلای خۆتا رابکێشیت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ دەربڕینی هەستەکانت، بەڵام زیادەڕەوی مەکە و بە وریایەوە کارەکانت بکە.

زۆرترین خوێندراو