کچێک جامی ١٥ ئۆتۆمبێل دەشکێنێت و دواتر دەستگیر دەکرێت

2021-03-02

4232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی ئوردونی ٢٠ ساڵان لە شاری "اربد" بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هەستا بە شکاندنی جامی ١٥ ئۆتۆمبێل و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، کچێكی ٢٠ ساڵان لە ناوچەی حەی شەرقی لە شاری"اربد"ی ئوردون بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە هاوار کردنەوە جامی ١٥ ئۆتۆمبێلی شکاندووە و دواتر لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە.

خاوەن ئۆتۆمبێلەکان بە فەرمی سکاڵایان لەسەر كچەکە تۆمار کردووە و بڕیارە کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو کەیسەکەی ببرێتە دادگا.