پێنج نیشانە دەریدەخەن قژت زۆر دەشۆیت

2021-03-02

7689 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرینەمان وادەزانین کە بۆئەوەی قژمان جوانبێت پێویستە بە بەردەوامی بیشۆین، بەڵام لەڕاستیدا ئەگەر زیادەڕۆیی لە شۆردنی قژدا بکرێت ئەوا زیانەکانی زیاتردەبێت لە سوودەکانی.

ماڵپەڕی "العین الاخباریە" ئاماژەی بەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن زیاد لە پێویست قژت دەشۆیت و پێویستە کەمی بکەیتەوە بەر لەوەی زیانی زۆرت پێبگەیەنێت.

١. زۆر وەرینی قژ بەشێوەیەکی بەردەوام.

٢. وشكبوون و قرتانی سەرتاڵەکان.

٣. زوو چەوربوونی قژ.

٤. کەمبوونەوەی بریقەداری قژ.

٥. ئاڵۆسکانی قژ.