بۆچی پێویستە شەوانە زوو بخەویت؟

2021-03-01

18232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر دەتەوێت تەندروستییەکی باشت هەبێت پێویستە یەکەمشت بە خەوێکی باش و زوو دەست پێبکەیت، چونکە زوو خەوتن تەندروستی مێشك و جەستە بەگشتی باشتر دەکات.

زوو خەوتن چەندین سوودی گرنگی لەسەر تەندروستی هەیە، یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردنی جەستە دژ بە نەخۆشییەکان، و چەندین سوودی گرنگی دیکەی دەبێت کە ئەوانەی درەنگ دەخەون لێی بێبەش دەبن، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العین الاخباریە"دا باسکراوە، بەم جۆرە:

١. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە و سیستمی بەرگری بەهێزدەکات.

٢. خانەکانی جەستە دەپارێزێت و نوێیان دەکاتەوە.

٣. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان کەمدەکاتەوە.

٤. پارێزگاری لە رێکی جەستە دەکات و رێگە لە قەڵەوبوون دەگرێت.

٥. ئاستی شەکری خوێن رێكدەخات.

٦. تەندروستی چاوەکان باشتر دەکات.

٧. هەستی سترێس لە رۆژدا کەمدەکاتەوە.

٨. کاری مێشك باشتر دەکات.

٩. پێست تەندروست دەکات و پارێزگاری لێدەکات.

١٠. رێگە لە دەرکەوتنی هێڵە رەشەکانی ژێرچاوەکان دەگرێت.