کچێكی حەوت ساڵان کێش و قورسایی بەرزدەکاتەوە

2021-03-01

2007 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کاتێکدا منداڵان کات بە یاری کردن بەسەردەبەن، کچێکی تەمەن حەوت ساڵان چەندین کاتژمێری رۆژەکەی لە هۆڵی لەشجوانی بەسەردەبات.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژەی بەوەکردوە، سۆفیا دەستی کردووە بە وەرزشی لەشجوانی چونکە باوکی پێی وابووە کە ئەوە باشترە تا گەشەی زیاتر بکات، سۆفیا بەدرێژایی هەفتەکە لەگەڵ راهێنەرێکی تایبەتدا راهێنان دەکات و خۆی بۆ پاڵەوانییەتییەکان ئامادە دەکات.

ئەو راهێنانانەی کە سۆفیا دەیانکات ئاسان نین، بەڵکو قورسایی هەڵدەگرێت و وەرزشی قورس دەکات کە بەهۆیانەوە ماسولکەکان بەهێز دەبن.

ڤیدیۆکانی ئەم کچەش بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کەسانێکی زۆر سەرسامی تواناکانی ئەم کچەبوون کە لە زۆرینەی کەسە پێشگەیشتووەکان زیاترە.

تدريبات الطفلة

الطفلة تتسلق الحبل

زۆرترین خوێندراو