2021-03-01
4052 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هونەرمەندی ناسراو نەریمان بابان بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "ستوون" بڵاودەکاتەوە.
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نەریمان بابان ئاماژەی بەوەکردوە، ستوون نوێترین ڤیدیۆکلیپیەتی و وابڕیارە سبەی ئێوارە لە چەناڵی یوتیوبی خۆی لە بڵاویبکاتەوە.
نەریمان محەمەد عارف ناسراو بە (نەریمان بابان) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، ساڵی ١٩٩٥ چووەتە هەندەران و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە، چەندین بەرهەمی هونەریی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی ئاواز و تێکستی گۆرانییەکانی خۆی دایناون، چەندین گۆرانیبێژی تر ئاواز و تێکستەکانیان کردووە بە گۆرانی.