ئەم خواردنانە بۆنی جەستە ناخۆشدەکەن

2021-03-01

29862 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانێکی زۆر هەست بە بۆنی جەستەی خۆیان دەکەن، وێرای ئەوەی کە بۆنخۆشکەر بەکاردەهێنن بەڵام هەندێكجار ناتوانن بەو رێگەیەش کۆتایی بە بۆنە ناخۆشەکەیان بهێنن، دەکرێت ئەمەش لە رێگەی وازهێنان لە هەندێك خواردنەوە چارەسەر بکرێت.

ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەندێك خواردن دەبنە هۆی ناخۆشبوونی بۆنی جەستە و زیادبوونی ئارەقکردنەوە بۆیە باشتروایە کەمی بکەنەوە، بەم جۆرە:

گۆشتی سوور وادەکات بۆنی جەستە ناخۆش ببێت، ئەو کەسانەی کە زۆردەیخۆن ئەگەر بۆماوەی دوو هەفتە وازی لێبهێنن ئەوا هەستدەکەن بۆنی جەستەیان خۆشدەبێت.

سیر و پیاز:

سیر و پیاز جگە لەوەی بۆنی دەم ناخۆشدەکات، کاریگەری لەسەر ناخۆشبوونی بۆنی جەستەش هەیە.

بیبەری تون و بەهارات:

بیبەری تون و بەهارات وادەکەن بۆنی بنباڵ ناخۆش ببێت، ئەوەش لەرێگەی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی جەستەوە کە وادەکات ئارەقکردنەوە زیاتربێت.

برۆکلی و کەلەرم:

برۆکلی و کەلەرم و هەموو جۆرەکانی دیکەی سەوزە کە سەر بە هەمان کۆمەڵەن بۆنی جەستە ناخۆشدەکەن.