چۆن وا لە کەسێك دەکەیت خۆشیبوێیت لە کاتێکدا کە هەستی بۆت نییە

2021-03-01

171361 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەنگە زۆرینەمان لەدوورەوە سەرسامی کەسێك بووبین و هەستمان بۆی هەبووبێت بەڵام بەهۆی ئەوەی نەمانتوانیوە سەرنجی رابکێشین یاخود وامانزانیوە ئەو هەمان هەستی بۆ ئێمە نییە لێی دوورکەوتووینەتەوە.

ماڵپەڕی "موضوع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند رێگەیەك کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ راکێشانی سەرنجی بەرامبەر تا وایلێبکەیت کە خۆشی بوێیت تەنانەت ئەگەر لە کاتێکدا هەستیشی بۆت نەبێت، بەم جۆرە:

١. یەکەمجار بزانە هەستی ئەو کەسە چۆنە چونکە رەنگە بە پێچەوانەی رەفتارییەکانییەوە بێت.

٢. بزانە هۆکارەکەی چییە کە خۆشیناوێیت، چونکە هەندێكجار دەتوانیت شێوازی رەفتارت بگۆڕیت لەگەڵیدا بەبێ ئەوەی کەسایەتیت بگۆڕیت.

٣. بە دڵێکی گەورەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکە و زمانی شیرین بەکاربهێنە لەگەڵیدا بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی بکەیت.

٤. گرنگی پێبدە و وای لێبکە هەست بە گرنگیپێدانت بکات.

٥. بەردەوامبە لە راکێشانی سەرنجی بەڵام بەبێ ئەوەی شتێك بکەیت کە دواتر لێی پەشیمان ببیتەوە.

٦. پەیوەندی چاو مەبچڕێنە چونکە راستگۆترین هەستەکان لەڕێگەی چاوەوە دەردەبڕدرێن.

٧. پێبکەنە لەگەڵیدا و گرژومۆن مەبە.

٨. خۆت بەرەو پێشەوە ببە و گێل دەرمەکەوە لەبەردەمیدا.

ژ.ن