هاوڕێیەتی پیاوێك و قازێك ٣٧ ساڵی خایاندووە

2021-03-01

12996 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەنگە بیستبێتت هاوڕێیەتی نێوان دوو کەس ساڵانێکی خایاندبێت، بەڵام دەگمەنە هاوڕێیەتی مرۆڤێك و باڵندەیەك زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەردەوام بێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "العین"، پیاوێك لە تورکیا بەناوی رەجەب میرزان ماوەی ٣٧ ساڵە لەگەڵ قازێکدا رەفیقە و زۆرینەی کاتەکان بەیەکەوەن.

ئەم چیرۆکە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە دەستی پێکردووە، لەو کاتەی کە رەجەب کاری گەیاندنی پۆستەی دەکرد، نامەکانی دەگەیاند بە هاوڕێکانی لە گوندێکی نزیك شاری ئەدەنەوە.

لەم قۆناغەدا ئەو پۆستەچییە قازێکی بچوكی برینداری دۆزییەوە کە باڵی شکابوو، ئەویش هەڵیگرت و لەگەڵ خۆیدا بردییەوە بۆماڵەوە.

رەجەب ناوی قازەکەی ناوە "غەریب" و لەو کاتەوە پەیوەندییەکی سەیر لە نێوانیاندا دروستبووە، چونکە قازەکە لەو کاتەوە رزگارکەرەکەی بەجێنەهێشتووە، رۆژانە ئەم دوو هاوڕێیە بەیەکەوە دەچن بۆ پیاسە، تەنانەت شوێنێکی تایبەتی لە باخەکەی دروستکردووە بۆ قازەکەی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "بەلید" رەجەب وتوویەتی: "ئەگەر کەسێکی دیکە قسەم لەگەڵدا بکات غەریب دەنووکی دەکێشێت بە زەویدا و دەنگی بەرزدەکاتەوە، ئەو هەوڵدەدات بمپارێزێت یان لەوانەیە غیرەم لێبکات، ئەو نزیکترین هاوڕێی منە".

رجب وغريب.. صداقة استثنائية بين عجوز وبجعة

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو