بۆچی جنێودان سوودی بۆت هەیە؟

2021-03-01

66026 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جنێودان زۆرجار وەک شتێکی ناشرین سەیر دەکرێت، بەڵام دەروونناسان بە پێچەوانەی خەڵکیەوە دەڵێن کە هەموو جار ئاماژە نیە بۆ شتێكی خراپ، بەڵکو دەکرێت بەهۆی وتنی چەند وشەیەکی زبرەوە کەسەکە ئارامبێتەوە و بە کرداری هیچ هەڵەیەک نەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، جنێودان سوود بە دەروونی مرۆڤەکان دەگەیەنێت و ئاماژەی چەند شتێکی ئەرێنین، ئەوانیش:

١- هەندێک جار ئاماژەیە بۆ زیرەکی کەسەکە.

٢- دەکرێت یەکێک بێت لە نیشانەکانی راستگۆیی.

٣- یارمەتیت دەدات باشتر بەرگەی ئازار بگریت.

٤- ئارامت دەکاتەوە و توڕەبوون ناهێڵێت.

٥- یارمەتیت دەدات باشتر لەگەڵ هاوکارەکانتدا خۆت بگونجێنیت.


زۆرترین خوێندراو