2021-03-01
75233 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شێفە بەناوبانگەکەی تورکیا "بوراک ئۆزدەمیر" لە کاتی پێشکەشکردنی سینیەکی پڕ لە خواردن بۆ سەرۆکی وڵاتی چیچان بە گاڵتەیەک دەیترسێنێت.
بوراک ئۆزدەمیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی و "رەمەزان قادیرۆف" بڵاوکردەوە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا بوراک بە سینیەکی پڕ لە خواردنەوە لە رەمەزان نزیک دەبێتەوە و وا نیشان دەدات کە خەریکە لە دەستی دەکەوێت، سەرەتا رەمەزان دەترسێت و دواتر کە دەزانێت گاڵتەی لەگەڵ دەکات دەست دەکات بە پێکەنین و لەگەڵ ئامادەبووانی خوانەکە چەپڵەی بۆ لێدەدەن.
گرتە ڤیدیۆکە تا ئێستا نزیکی هەشت ملیۆن بینەری هەبووە و زیاد لە ملیۆنێک لایکی بۆ کراوە.