ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگی هاوڕێکەیدا داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات

2021-03-01

46218 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوڕێک لە ئوسترالیا لە ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێکەیدا، بە یارمەتی بووک و زاوا داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، لە ئاهەنگی هاوسەرگیری "لایڤیێن" و "کاترین"دا یەکێک لە هاوڕێکانی لایڤیێن داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات و هەر لەویادا وەڵامی بەڵێ وەردەگرێ.

گرتە ڤیدیۆکەیان هەر بە زووی لە تیکتۆک بڵاوبوویەوە و سەرنجی خەڵکی بۆلای خۆی راکێشا، زۆرێک رەخنەیان لە بووک و زاواکە گرت و نووسیان کە ئەمە رۆژێکی تایبەتە بە بووک و نابێت هیچ کەسێکی تر سەرنجی ئامادەبووان بۆلای خۆی رابکێشێت.

سەرەڕای ئەو کۆمێنت و رەخنانەی لە بارەی گرتە ڤیدیۆکەوە وترابوون، بووک و زاوا وتیان کە ئەوە کێشە نیە و ئێمە زۆر گرنگی بەو نەریت و شتە باوانە نادەین.

لە ئیستادا وا بڕیارە دوو مانگی تر هاوڕێکەیان لەگەڵ خۆشەوسیتەکەی هاوسەرگیری بکات


زۆرترین خوێندراو