هەشت نیشانەی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن

2021-03-01

11812 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرزبوونەوەی چەوری خوێن زیانی تەندروستیی دەبێت بە جۆرێک هۆکارە بۆ تەسکبوونەوەی بۆریەکانی خوێن و ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ و مێشک و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەربۆیە لەکاتی زانینی نیشانەکانی دەتوانرێت بە خێرایی چارەسەر بکرێت پێش ئەوەی نەخۆشی تری لێبکەوێتەوە.

ماڵپەڕی هێڵس لاین لە بابەتێکدا ئاماژەی بە نیشانەکانی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن کردووە کە بە زانینیان ڕێگری دەکرێت لە نەخۆشی مەترسیدار و مردنی پێشوەختە، نیشانەکانیش ئەمانەن:

١. بێهێزی و بێتاقەتی.

٢. سڕبوونی دەست یا پێیەکان.

٣. كەمبوونەوەی توانای بیركردنەوە و بیرهاتنەوە.

٤. تێكچونی کرداری هەرس و دروستبوونی ، غازات و ژان و پێچی سک.

٥. سەرئێشە بەتایبەتی لە پشتی سەر.

٦. دروستبوونی ئازار لە دەست و قاچەکان.

٧. لە کاتی کارکردندا هەست بە ئازاری توندی سنگ دەکرێت.

۸. پەڵەی چەوری لەژێر پێست بەتایبەتی لە پێڵوی چاو دروست دەبێت.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو