وێنەیەکی کازم ساهیر لەگەڵ کچێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا بڵاوبووەتەوە

2021-03-01

12356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی کازم ساهر بڵاوکراوتەوە کە لە تەنیشتیدا کچێکی برای کازم دەردەکەوێت و جوانییەکەی بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت.

نەدا ئیبراهیم وێنەی خۆیو مامی "کازم" لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە، هەر بە خێراییش ئەو وێنەیە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، نەدا ئاماژەی بەوەکردووە کچی برا بچوکەکەی کازم ئیبراهیمە نەک حسێن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئێ تی عەرەب نەدا وتوویەتی "پێشبینیم دەکرد ئەو وێنەیە بەو شێوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبێتەوە، چونکە مامم هونەرمەندێکی بەناوبانگە و هەواداری عەرەب وغەیرە عەرەبی هەیە، کاتی ئەو وێنەیەش دەگەڕێتەو ەبۆ دوو ساڵ پێش ئێستا لە ئیسپانیا گیراوە".

برازاکەی کازم ئاشکرایکردووە، شانازی بە مامیەوە دەکات، لەو بارەیەوە وتوویەتی "شانازی دەکەم کە کچی برای کازمم و خەڵکی بەهۆی ئەو پەیوەندییە خزمایەتییەوە دەمناسن".

کاتێک وێنەکە بڵاوکراوەتەوە زۆر کەس ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە نەدا نمایشکارە بەڵام نەدا ئەوەی ڕەتکردووەتەوە و وتووی "خولیام ئەوەیە لە داهاتوودا ببمە خانمی کاری سەرکەوتوو لە ئێستاشدا خوێندکارم و بۆ بەشی کارگێڕی دەخوێنم".

نەدا ڕوونیکردووەتەوە پەیوەندیی لەگەڵ مامە کازمیدا باشە و بەردەوام پێیان دەڵێت "خوێندنەکەتان تەواو بکەن و وازی لێمەهێنن، زۆر جەخت لە خوێندنەکەمان دەکاتەوە".

ئ.ل


زۆرترین خوێندراو