ئامادەکردنی مەسکەت

2021-03-01

29650 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەسکەت یەکێکە لە شیرینییە باوەکان و خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکات کە پێشی دەوترێت "لەبزینە"، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین.

کەرەستەکانی:

دوو کوپ و نیو شەکری وردە

دوو کوپ و نیو ئارد

نیو کوپ ئاو

یەک دوو دڵۆپ گوڵاو

کوپێک دارچینی

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا شەکر و ئاوەکە دەکرێتە سەر ئاگر، بەڵام نابێت زۆر بکوڵێت شەکرەکە بە ڕەنگە سپییەکەی خۆی بمێنێتەوە.

گوڵاوی تێدەکرێت و دوای پێنج خولەک لەسەر ئاگر لادەبرێت و ئاردەکەی تێدەکرێت بەجوانی لەگەڵ شەکراوەکە تێکەڵ دەکرێت.

قاپێک دەهێنرێت و ناوەکەی نایلۆنی تێدا ڕادەخرێت و دارچینی دەکرێت بەسەردا، دواتر گیراوەکە دەکرێتە ناویەوە.

لە ساردکەرەوەدا دادەنرێت تاکو توند دەبێتەوە، دوای توندبوونەوەی بەشێوەی سێگۆۆشە لەتدەکرێت و پێشکەش دەکرێت.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو