2021-03-01
57137 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
لەم ڕۆژانەدا خۆشەویستە کۆنەکەت دووبارە داوای پەیوەندی دەکاتەوە، دەرفەتێکی تری پێبدە، چونکە ئەو هەڵەیەی ڕوویدایە لە هەڵە تێگەیشتنەوە دروستبووە.
گا 20/4 - 20/5
خۆشییەکانت بۆ دەگەڕێتەوە و هەست دەکەیت خۆشەویستەکەت زیاتر گرنگی دەدات بە سەرکەوتنی پەیوەندییەکەتان، ئاگاداری تەندروستیت بە.
دووانە 21/5 - 21/6
ڕابردوو دووبارە تازە دەبێتەوە و هەمان شتت بەسەردا دێت ئەمەش هەڵەی تۆ نییە و هەڵەی کەسانی دیکەیە، لۆمەی خۆت مەکە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
زیاتر گرنگی بەو شتانە بدە کە سوودی بۆت هەیە وەک وەرزشکردن، تا دووربکەویتەوە لەو فشارە دەروونییەی ئەم ماوە بەهۆی کارێکەوە توشبووە.
شێر 23/7 - 22/8
هەلێکی کارکردنت دێتە بەردەم و زۆر باشە ئاگادار بە بزانە چی گونجاوە بۆ ژیانت، گوێ لە قسەی کەسانێک مەگرە کە زیانی تۆیان دەوێت.
فەریك 23/8 - 22/9
ئامانجێک بۆ ژیانت دابنێ و دڵی خێزانەکەت خۆشبکە، زیاتر هەوڵبدە تا ئەنجامێکی باشت هەبێت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
هیچ کەس بە دڵسۆزی خۆت مەزانە و بڕوات بەوە هەبێت لە کاتە ناخۆشەکاندا تەنیا خۆت دەمێنیتەوە، خێزانەکەت هەموو کارێک دەکەن تا تۆ دڵخۆش بیت.
دووپشك 23/ 10-21/11
هاوسەرەکەت بەهۆی کارکردنەوە زۆر ماندووە، ئێوارە خوانێک لە دەرەوەی شار ڕێکبخەن و زیاتر گرنگی بە یەکتر بدەن، پەیوەندییەکەتان پتەوتر دەکات.
كەوان 22/11 - 21/12
ماوەیەکە خۆشەویستەکەت شکی لێت هەیە ئەمەش بەهۆی کارەکانت و فەرامۆشکردنی تۆوەیە، تا لە دەستی نەدەیت متمانەی بەدەست بهێنەرەوە.
گیسك 22/12 - 19/1
هەموو ماندووبوونەکانت بە خۆڕایی ڕۆشتن، ئەمەش تۆ زۆر بێزار دەکات و دووبارە بێ ئومید دەبیتەوە، بەڵام هیوات هەبێت و دڵنیابە دووبارە سەردەکەویتەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
گەشتێک ئەنجام بدە تا بتوانیت بە ئارامی بیر بکەیتەوە و بڕیاری گونجاو بۆ ژیانت بدەیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
هاوڕێکانت بەردەوام هەوڵ دەدەن بتشکێنن ئەمەش بە هۆی سەرکەوتنەکانتەوەیە، ئاگادار بە و متمانەی تەواو بە کەس مەکە.
ئ.ل