ڤیدیۆ.. کچێک بە زۆرانبازی لەگەڵ کوڕاندا بەناوبانگ دەبێت

2021-02-28

2002 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی هیندی بە زۆرانکردن لەگەڵ زۆرانبازە کوڕەکاندا و سەرکەوتن بەسەریاندا بەناوبانگ دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "BBC"، کچە زۆرانبازی هیندی "دیڤیا کاکران" بەهۆی بەهێزی و لێهاتووییەوە توانیوویەتی ناوبانگێکی گەورە لە نێو دونیای وەرزشی زۆرانبازیدا بۆخۆی پەیدا بکات.

دیڤیا کاکران وەک سزایەک لەبەر ئەوەی وانەکانی فەرامۆش دەکرد، ڕەوانەی چاڵی زۆرانبازیی زۆرانبازئ شارەکەی کرا.

بەڵام بەهێزیی و پەرچەکردارە خێراکانی لەم وەرزشەدا، سەرنجی دایک و باوکی بۆ لای خۆی راکێشا و توانی وایان لێبکات زیاتر گرنگی پێبەن.

دواتر بە ئاسانی کوڕانی دەدا بە زەویدا و لە ناوخۆی هیندستاندا ناوبانگێکی زۆری بۆخۆی دروست کرد.

کاکران وتی "سەرەتا کەسە نزیکەکانی خیزانەکەمان گلەییان لە باوکم دەکرد چونکە رێگەی بەمن دابوو ئەو کارە بکەم، بەڵام دواتر کە بەناوبانگ بوون، دەهاتن و دەیان وت وەک کچی خۆمان شانازیت پێوە دەکەین."

تەنانەت لە کاتی کەرەنتینەشدا لە راهێنان نەوەستا و بە یارمەتی راهێنەرەکەی بە پەیوەندی ڤیدیۆیی لە جۆرجیاوە راهێنانەکانی ئەنجام دەدا.