کەڵەشێرێک وەک بەڵگەی تاوانێک دەبرێتە دادگا

2021-02-28

10957 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، لە گوندێکی دوورەدەستی هیندستان دوای ئەوەی کەڵەشێرێك خرایە شەڕێکەوە لەگەڵ کەڵەشێرکی تردا پەلاماری خاوەنەکەیدا و کوشتی و پۆلیسیش ١٥ کەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کارە دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە ناوی ساتیش بووە، گوێزانێکی هەشت سانتیمەتری بە قاچی کەڵەشێرەکەوە بەستووە بۆ ئەوەی کەڵەشێری بەرامبەر بە سەختی برینداربکات و بیکوژێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کاتی روبەڕوبوونەوەی کەڵەشێرەکەی ساتیش لەگەڵ کەڵەشێری بەرامبەر ویستویەتی رابکات، بەڵام ساتیش ویستویەتی پێشی پێبگرێت، بەڵام بە گوێزانی قاچی خاوەنەکەی بریندارکردووە و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، پۆلیسی هیندستان ١٥ کەسی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بەشداریکردن لەو پێشبڕكێیەدا.

ئەفسەری پۆلیس B. Jeevan وتی "لێکۆڵینەوە لەبارەی کەیسەکەوە دەکەین و لە رۆژانی دواتردا کەڵەشێرەکە وەک بەڵگەی تاوانەکە لە دادگا ئامادە دەبێت."  

سەرەڕای ئەوەی کە ئەم 'وەرزش'ە وەک شتێکی نایاسایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام لە تێلانگانا و کارناتاکا و ئەدرە پرادیش و ویلایەتەکانی ئۆدیشا - بە تایبەت لە دەورانی فیستیڤاڵی هیندووەکانی سانکرانتی هەوادارێکی زۆری هەیە و ساڵانە هەزاران باڵندە بەو هۆیەوە دەمرن.

ئەمە یەکەمجار نیە رووداوی لەم شێوەیە رووبدات و ساڵی رابردوو لە فلیپین لە کاتی شەڕە کەڵەشێردا پۆلیسێک لەلایەن یەکێک لە کەڵەشێرەکانەوە کوژرا.

 

Rooster To Be Produced In Court As Evidence After Killing Owner In  Cockfight - LADbible