ئەو کەسانە کێن کە نابێت سەوزە و میوەی فرێش بخۆن؟

2021-02-28

5087 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایانی بواری خۆراك رایانگەیاند، ئەو کەسانەی کە برینی گەدە و قۆڵۆن و کێشەی کۆئەندامی هەرسیان هەیە پێویستە سەوزە و میوەی فرێش نەخۆن.

شارەزایانی بواری خۆراك رایانگەیاند، ئەو کەسانەی بە دەست گرفتەکانی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن پێویستە سەوزە و میوە بکوڵێنن یان بۆ ماوەیەك لە فڕندابن یاخود لەکۆتای هەر چێشتێکدا زیادبکرێن بۆ ئەوەی بە فرێشی نەخورێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، سەوزە و میوە بە تازەیی سودی زۆرە و رێژەیەکی یەکجار زۆر ڤیتامین و کانزای تیایە، بەڵام هەندێك کەس پێویست دەکات بە فرێشی نەیخۆن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەوزەی تازە گرفتی غازاتی ناوسك و ناڕەحەتی لە ناوسکدا بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسیان هەیە.

هاوکات، ئەوەش پشتراستکراوەتەوە، هەندێك لە سەوزەواتەکان دەتوانرێت باشتر لەلایەن ریخۆڵەکان هەڵبمژرێن.

سەوزە و میوەکان بە باشترین سەرچاوەی ڤیتامین و کانزاکان دادەنرێن، هاوکات مادەی ریشاڵ لە خۆیاندەگرن کە یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدەن، شارەزایانی بواری خۆراك ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بە خواردنی سەوزە میوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە.

زۆرترین خوێندراو