ڤیدیۆ.. پیاوێک بەهۆی ژنەکەیەوە تەقە بەسەر خەڵکیدا دەکات

2021-02-28

15915 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دواجار هێزە ئەمنییەکانی ئەسکەندەریە لە میسر توانیان ئەو پیاوە دەستگیر بکەن، کە لە ناوەراستی شەقامی بیتاش لە ناوچەی عەجمی لە ڕۆژئاوای ئەسکەندەریە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی بەسەر خەڵکیدا کردووە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرتە ڤیدیۆی پیاوێک بڵاوکراوەتەوە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە بەسەرخەڵکیدا دەکات یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە گرتە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە، خەڵکیش لە ترسی تەقە ڕادەکەن و ئەو شوێنە چۆڵ دەکەن.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس هۆکاری ئەو کارەی پیاوەکە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە توانج و قسەی نەشیاویان بە ژنەکەی وتووە، کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە و ژنەکە بەسەرهاتەکەی بۆ مێردەکەی گێڕاوەتەوە، ئەویش لە بەرامبەردا ئەو کارەی کردووە و تەقەی لە خەڵکی کردووە.

لە ئێستادا پیاوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و کەیسەکەی رەوانەی دادگا کراوە.

ئ.ل