ئیبراهیم تاتڵسەس بۆ جاری پێنجەم دەچێتە ژیانی هاوسەرییەوە

2021-02-28

139513 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆرانیبێژی بەناوبانگی تورکی "ئیبراهیم تاتڵسەس" رایگەیاند کە بۆ جاری پێنجەم دەچێتە ژیانی هاوسەرییەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی " haberler"، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیبراهیم تاتلسەس لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای کرد کە بریاریداوە هاوسەرگیری لەگەڵ "گوڵجەن کاراکایا"ی تەمەن ٢٤ ساڵدا بکات.

ئیبراهیم تاتلسه‌س پێشتر چوار جار هاوسه‌رگیری كردووه‌ و ٧ منداڵی هه‌یه‌، ئێستاش بڕیاری داوه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات كه‌ ٤٣ ساڵ له‌خۆی  بچووكتره‌، و ئاماژەی بەوەشداوە کە دەیەوێت منداڵێکی تر لەگەڵ خۆشەویستەکەی بێنێتە دونیاوە.

ئیبراهیم تاتڵه‌سه‌س لەگەڵ‌ وه‌ڵامی به‌ڵێی وه‌رگرت له‌ خوشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ستی كردووه‌ به‌ ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریەکەیان، لەهەمانکاتدا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ دڵخۆشن به‌‌ بڕیاری هاوسه‌رگیری تاتڵسه‌س و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.

İbrahim Tatlıses ve 42 yaş küçük sevgilisi Gülçin Karakaya evleniyor!

زۆرترین خوێندراو