کێن ئەو کەسانەی نابێت قاوە بخۆنەوە؟

2021-02-27

9934 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر رۆژانە تەنها بە خواردنەوەی یەک کوپ قاوە هەست بە نیگەرانی و سترێس بکەیت ئەوا رەنگە هەستیاریت بۆ کافایین هەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، بوونی هەستیاری بە کافایین بەهۆی دووگیان بوون یان هۆکاری بۆماوەییەوەیە، سەرەڕای ئەوەی مەترسیەکی کوشندەی ەسەر تەندروستی کەسەکە نیە، بەڵام دەکرێت ببێتە هۆی بێزار بوون و نائاسوودەبوونی ئەو کەسەی هەستیاریەکەی هەیە.

هەستیاری کافاین کاتێک ڕوودەدات کە لەگەڵ خواردنەوەی بڕێک قاوە یان هەر شتێکی تر کە کافاینی تێدا بێت بە خێرایی هەست بە کاریگەریەکەی بکەیت.

مۆرگان کلار کە خۆراکناسێکە لە Sprint Kitchen وتی "هەستیاری کافاین دەتوانێت وا لە خەڵک بکات کە بە شێوەیەکی چڕتر هەست بە کاریگەرییەکانی کافاین بکەن، بۆ هەندێک کەس لەوانەیە یەک کوپ قاوە وەک چوار کوپ قاوە کاریگەری لەسەر هەبێ."

بۆماوەیی یەکێکە لە هۆیە سەرەکییەکانی هەستیاری کافاین، ئەنزیمێک لە جگەردا هەیە کە لە %٩٥ ی مێتابۆلیزمی لەش لە کافاین بەرپرسیارە، دوو جۆری ئەم ئەنزیمە هەیە، وە یەک کۆپی ڤیکتۆر لەوانەیە خاوتر کافین بتوێنێتەوە، بەم شێوەیە کاریگەرییەکانی بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەزموون دەکات.

ئەگەر لە کاتی خواردنەوەی قاوە یان دواتر هەستت بە دڵەڕاوکێ کرد یان پەستانی خوێنت بەرز بوویەوە، ئەوا باشترە خۆت بە دوور بگری لە قاوە، جگە لە قاوە دەبێت خۆت بە دوور بگریت لە هەموو ئەو خواردنانەی کە کافایینیان تێدایە.