بۆچی سییەکان دەنگی فیکە دەردەکەن؟

2021-02-27

7372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرجار بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین سیەکانمان دەنگی فیکەیان لێوە دێت، بەڵام ئەمە تەنها شتێکی ئاسایی نیە و بەڵکو نیشانەیە بۆ نەخۆشیەک یان کێشەیەکی تەندروستی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی، توێژینەوەیەکی نوێ بە بەکارهێنانی نمونەیەک لە چارەسەری مۆدێرن و ڤیدیۆ هەوڵی ئەوە دراوە کە هەندێک ڕووناکی لەسەر میکانیزمە سەرسامکەرەکان دابڕێژرێت و دەرکەوت، پرۆسەی " توندوتیژ " هەیە کە دەتوانێت وا لە سییەکان بکات ئەم دەنگە زبرانە دروست بکات.

لەگەڵ وە دەستخستنی ئەم زانیارییە تیمی توێژەران هیوادارن کە لە هۆکاری ئەو دەنگەی سیەکان بە تەواوی دەستنیشان بکرێت.

ئەندازیار ئەلیستەر گریگۆری لە زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا وتی "لەبەرئەوەی فیکەی سیەکان هەناسەدان سەختتر دەکات، فشارێکی زۆر گەورە دەخاتە سەر سییەکان" ئەو دەنگانەی کە پەیوەستن بە فیکەکێشانەوە بۆ چەندین سەدە لە دەستنیشانکردندا بەکارهاتووە، بەڵام ئەو میکانیزمە فیزیکیانەی کە بەرپرسیارن لە دەستپێکردنی فیکەکێشان بەباشی تێنەگەشتون، هیچ مۆدێلێک نییە بۆ پێشبینیکردن کاتێک فیکە دروست دەبێت."

گریگۆری وتیشی "بۆمان دەرکەوت کە دوو مەرج هەیە بۆ فیکەکردن، یەکێکیان ئەوەیە کە ئەو فشارەی لەسەر بۆریەکان هەیە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بۆریچەکەکان، دووەمیشیان ئەوەیە کە هەوا بە هێزی پێویستەوە پاڵ بە بۆریچکە زیان پێگەیشتوەکەدا دەنێت."

هەرچەندە کاری زیاتر پێویستە بۆ باشتر ڕێکخستنی سیستمەکە و گرتنی دەنگە نەخوازراوەکان، بەڵام توێژەران هیواخوازن دانانی تۆمارێکی دەنگی سادە لە هەندێک بارودۆخدا جێگەی تیشکی ئێکس و سکانەکانی MRI  بگرێتەوە، کە کات و تێچووی پشکنینەکانی ئامێرەکان کەم دەکاتەوە.