2021-02-27
4233 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆماپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندییەکانی نوێترین مۆبایلی ئاشکراکردووە، پاترییەکەی بە بەراورد بە پاتری مۆبایلەکانی تر توانایەکی بەهێزی هەیە و بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە.
مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ Galaxy F62 خێرایی پاترییەکەی ٧٠٠٠ میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا، لەکاتی بەکارهێنانی بۆ پەیوەندیی و ئینتەرنێتیش دەتوانێت تاکو سێ ڕۆژ بەبێ بارگاویکردنەوە دەمێنێتەوە، لەهەمان کاتدا بە وزەی ٢٥ واتیش بەخێرایی بارگاوی دەبێتەوە.
توانای بەرگەگرتنی ئاو و هەڵمی هەیە و کێشەکەی ٢١٨ گرامە، قەبارەی شاشەکەی ٦.٧ ئینجە و دیقەکەی "١٠٨٠/٢٤٠٠" پیکسڵە و بە سیستمی پەیوەندیدار بە مانگی دەستکردەوە کاردەکات، ئاماژەکانی ڕدیۆ وەردەگرێت و پەنجە مۆری هەیە، میمۆرییەکەی ٦ بۆ ٨ گێگابایت دەبێت و توانای هەڵگرتنی ناوەوەی ١٢٨ گێگابایتە و دەتوانرێت گەورەتر بکرێت.
دیقەی کامێرا سەرەکییەکانی "٦٤+١٢+٥+٥" مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرای پێشەوەی ٣٢ مێگاپێکسڵە، تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساری هەیە.

ئ.ل