2021-02-27
82342 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەگ یەکێکە لەو ئاژەڵانەی بەردەوام لە حاڵەتی ئاگاداریی و هۆشیاریدایە بەتایبەت کاتێک کەسێکی نامۆ دەبینێت کە نایناسێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەندێک کەس دەوەڕێت و لە حاڵەتی هێرشکردندایە بۆهەندێکی تر گوێی پێنادات و بێدەنگە.
ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە بۆچی سەگ بۆ هەندێک کەس دەوەڕێت بەڵام بۆ کەسانی تر گرنگیان پێنادات و هیچ ناکات، هۆکارەکان:
-بەهۆی ترسەوەیە لە کەسی نامۆ.

-هەندێک دەرکەوتن و ڕوخسار و شێوە سەگ توشی قەلەقی دەکات بەتایبەت بۆ کەسانی بەتەمەن و باڵا بەرز.

-بیرەوەری ناخۆشی سەگ ترسی لە هەندێک بەرکەوتن و نزیکبوونەوەی خەڵکی نەناس هەیە.

-هەندێک کات بۆ پاسەوانیکردنی خاوەنەکەیەتی، تەنانەت ئەگەر پێویستیش نەبێت، پارێزگاری لە خاوەنەکەی و شوێنەکەی دەکات.

-سەگ لە توانایدایە ڕووی راستی کەسەکان بخوێنێتەوە

ئ.ل