ڤیدیۆ.. ژنێک بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆیدەکات بە سەموونخانەیەکدا

2021-02-27

23417 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی تەمەن ٨٢ ساڵ توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی دەکێشێت بە سەمونخانەیەکدا و زیانێکی زۆر بەو شوێنە دەگەیەنێت.

ڕووداوەکە لە یەکێک لە دوکانی فرۆشتنی سەموون "سەموونخانە" لە کالیفتۆن لە نیویۆرک ڕوویداوە، ئەو ژنە بەتەمەنە بەهۆی خێرایی لێخوڕێنەوە دەرگای نانەواخانەکە دەشکێنێت و بەشێکی دوکانەکە تێکدەدات، هەروەک ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئاماژەی پێکردووە.

تۆم فۆرد مێردی خاوەن سەمونخانەکە وتوویەتی "گوێم لە دەنگی تێکشکانێکی گەورەی دووکانەکە بووە،کاتێک بە خێرایی بە ئاڕاستەی دەنگەکە ڕۆشتووم بینیومە ژنێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هاتووەتە سەمونخانەکەوە".

ئاشکرایکردووە، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە هەموو ئەو کەسانەی لە سەموونخانەکە بوون سەلامەتبوون و دوربوون لە ڕووداوەکەوە.

ئ.ل