رۆلای تەمەن ٤٢ ساڵ نهێنی مانەوەی جوانییەکەی ئاشکرا دەکات

2021-02-27

62933 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆلا سەعد گۆرانیبێژی دیاری لوبنان، ئەگەرچی تەمەنی لە ٤٠ ساڵ زیاتر تێپەڕی کردووە بەڵام خاوەنی روخسارێکی گەنج و جەستەیەکی سەرنجڕاکێشە.

رۆلا تەمەنی ٤٢ ساڵە هەمیشە بە ڕوخسار و دەرکەوتنە گەنجانەکەیەوە ناسراوە وهەڵکشانی تەمەنی پێوە دیار نییە، ئاشکرایکردووە گرنگی زۆر بە ڕوخساری دەدات و بەردەوام دەیشوات و بە پاکی دەیهێڵێتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی سکای نیوز ڕۆلا وتوویەتی "نهێنی جوانی و سەرنجڕاکێشیم بەهۆی ڕۆتیناتی ڕۆژانەمەوە کە گرنگی بە پاکوخاوێنی دەدەم".

لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی "شەوان ئاوی گوڵ و گلسرین لە ڕوخسارم دەدەم، بەیانیانش ڕاستەوخۆ دوای لە خەوهەستان دەموچاوم دەشۆم، ئەوە یەکێکە لە سەرەکیترین بنەماکانی جوانیم کە لە ژیانمدا جێبەجێی دەکەم".

ئاماژەی بەوەکردوو،ە تەنیا ڕوخساری ناشوات بەڵکو جەستەشی دەشوات، ئاوی زۆر دەخواتەوە کە پێستی لە وشکبوونەوە و زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی خانەی مردوو ڕزگار دەکات، کەرەستەی جوانکاری بەکارناهێنێت و نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجام نەداوە، بەڵکو زیاتر گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن دەدات.

لەوبارەیەوە وتوویەتی "هەموو خانمێک مەبەستی بێت پارێزگاریی لە مانەوەی ڕێکی جەستە و بە گەنجی هێشتنەوەی ڕوخساری بکات، دەبێت بەردەوام وەرزشی ڕۆشتن بەپێ بکات".

ئەو گۆرانیبێژە ڕونیکردووەتەوە، بە درێژایی ساڵەکە تەنیا پشت بە کرێمی دژە خۆر نەبەستن، بەڵکو لەگەڵیدا هەندێک کرێمی تایبەت بە پاراستنی ڕوخسار بەکاربهێنن.

سكاي نيوز عربية | موقع نبض

ئ.ل