2021-02-26
5311 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دایك و باوکێکی چینی غەرامەی ملیۆنێك یوانی چینیاندا کە دەکاتە ١٥٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی، بەهۆی ئەوەی حەوت منداڵیان بووە و یاسای خێزانیی چینیان شکاندوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ساوز چاینا مۆرنینگ پۆست"ی چینی ئاماژە بەوەکراوە، ژنێك بەناوی چانج رۆنج و هاوسەرەکەی یاسای چینیان پێشێل کردوە کە مەرج دادەنێت بەوەی نابێت هیچ هاوسەرێك زیاتر لە دوو منداڵی هەبێت، لەکاتێکدا کە ئەوان حەوت منداڵیان بووە.
ئەگەر ئەو دایك و باوکە تەواوی پارەکە نەدەن ئەوا ناسنامە بۆ منداڵەکانیان ناکرێت.
چانگ کۆمپانیایەکی جل وبەرگ و خشڵی هەیە هەروەها لەبواری جوانکاری خانماندا کاردەکات لە ناوچەی جوانجدنگ لە چین، وێڕای ئەوەی زۆرینەی خانمان لە چین ئارەزوو دەکەن منداڵیان نەبێت، بەڵام چانگ و هاوسەرەکەی بڕیاریانداوە کە خێزانێکی گەورە بەیەکەوە بنێن و وتوویەتی: "کاتێك هاوسەرەکەم دەچێتە سەر کار و منداڵە گەورەکانم دەچن بۆ قوتابخانە، لەگەڵ منداڵە بچوکەکانمدا لەماڵەوە دەمێنمەوە، کاتێکیش دەچمە تەمەنەوە ئەوا ئەوان سەردانم دەکەن و بەتەنها جێمناهێڵن".
چین لە ساڵی ١٩٧٩دا یاسای یەك منداڵی جێبەجێکرد بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەش غەرامەی قورسی داناوە تا کەس پێشێلی نەکات.
