هۆکاری هاوارکردنی منداڵ چیە و دەبێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەیت؟

2021-02-23

4587 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاوارکردنی منداڵ شتێکی ئاساییە، بەڵام بۆ ئەوەی بە شتێکی ئاسایی بمێنێتەوە و کاریگەری لەسەر داهاتووی نەبێت، دایکان باوکان دەبێت بزانن هۆکاری هاوارەکەیان چیە و چۆن مامەڵەی لەگەل دەکەن.

ماڵپەڕی برایت ساید، لە بابەتێکدا ئاماژە بە هۆکار و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوارکردنی منداڵ دەدات، ئەوانیش:

١- داوای گرنگی پێدان دەکات، ئەگەر کاتی گرنگی پێدانی خۆی نەبوو ئەوا وازی لێبێنە بەڵام فەرامۆشی مەکە و لە دوورەوە ئاگات لێی بێت.

٢- رەنگە تازە فێری دەنگ هەڵبڕین بووبێت و تەنها بیەوێت تۆنی دەنگی تاقی بکاتەوە و گوێی لە خۆی بێت.

٣- هەوڵدەدات پەیوەندیت لەگەڵدا دروست بکات، بەڵام گوێت بۆ نەگرتووە و فەرامۆشت کردووە.

٤- رەنگە برسی یان توڕە یان ماندوو بێت و هەستەکەی بە هاوار کردن دەربکات.

٥- دەکرێ بەهۆی نائاسوودەییەوە، یان بەهۆی رووداوێکەوە توشی خەمۆکی بووبێت.

٦- هەندێک جار منداڵەکەت پڕ وزەیە و تەنها دەیەوێت ئەو وزەیەی سەرف بکات.