مادەیەکی خۆراکی رێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە

2021-01-24

27079 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژەرە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کرد کە میوەی مانگۆ دەتوانێت رێژەی شەکر لە خوێندا جێگیر دەکات، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی جۆری دووەمی شەکرەیان هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " روسیا تودەی"، توێژەران ئاشکرایان کردووە، میوەی مانگۆ مادەی پۆلیفینۆلی تێدایە کە لە جەستەدا وەک دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن کار دەکات.

هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوەدا کە  مانگۆ مادەی چالاککەری بایلۆجی وەک کارۆتیناد و تۆکۆفیرۆڵ و ترشەڵۆکی ئاسکۆربیک و ریشاڵی خۆراکی و چەندانی تری تێدایە.

بەشداربووانی توێژینەوەکە توشبووی جۆری دووەمی شەکرە بوون، دوای مانگێک لە زیادکردنی مانگۆ بۆ ژەمە خۆراکەکانیان، توێژەرەکان تێبینی ئەوەیان کرد کە رێژەی چەوری جەستەی بەشداربووەکان کەمی کردووە، بەڵام لە هەمانکاتدا هۆشداریان دا کە بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە، دەبێت تەنها بە بڕی کەم و لە ژەمە سووکەکاندا بوخرێت.

Carabao (mango) - Wikipedia