لە شەو و رۆژێكدا پیاوێك ملیارێك دۆلار دەباتەوە

2021-01-24

3128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانێکی بە بەختی یانسیب لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا، لە شەو و رۆژێكدا خەڵاتێکی گەورەی بردەوە.

بەگوێرەی ڕێکخەرانی یانسیبەکە ئاماژە بەوەکراوە، خەڵاتە گەورەکەی "Mega Millions" یەکێکە لە گەورەترین خەڵاتەکانی یانسیب، وەك ماڵپەڕی "روسیا تودەی" لە بابەتێکدا باسی کردووە.

ئەو بیتاقەیە ژمارەکانی تێدابوو، کە هەموویان پێویستبوون بۆئەوەی خەڵاتی ملیارێك دۆلار بباتەوە، ئەو براوەیەش کە تاوەکو ئێستا ناوەکەی ئاشكرانەکراوە دەتوانێت بڕی ٧٣٩.٩ ملیۆن لەگەڵ زەریبەکان وەربگرێت یاخود بەشێوەی قیست پێی بدرێت تا ماوەیەکی درێژخایەن.

ئەم خەڵاتە بە دووەم گەورەترین خەڵات دادەندرێت لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، کە خەڵای یەکەم بڕەکەی ١.٥٨٦ ملیار دۆلار بووە و خەڵاتی دووەم کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٨ دەرچوو بڕەکەی ١.٥٧٣ ملیار دۆلار بوو.

Mega Million results for 01/31/20; jackpot worth $155 million - mlive.com