خانمە هونەرمەندێکی کورد باری تەندروستی تێکچوو

2021-01-23

76958 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی بواری نواندن "پەروین محەمەد" کە ئەکتەرێکی دیاری نێو دراما کوردیەکانە، باری تەندروستی تێکچووە و داوا لە هەوادارانی دەکات نزای بۆبکەن.

هونەرمەند پەروین محەمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەدا کە باری تەندروستی تێكچووە و رێژەی خوێنی بۆ لە %٤٠ دابەزیووە و توشی کەم خوێنی بووە.

ئەو هونەرمەندە کە وەك لە وێنەکەدا دەردەکەوێت لە نەخۆشخانەیە، داوا لە بینەر و هەوادارەکانی دەکات نزای بۆبکەن و لە دوعا و پاڕانەوەکانیان بێبەشی نەکەن.

پەروین محەمەد لە چەندین کار و چالاکی هونەریدا بەشداری کردووە دیارترینیان بەرنامەی زەنگ بووە، دواین کاری لەم ساڵدا، بەشداری کردنی بوو لە کارێکی تایبەت بە هۆشیار کردنەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە ناوی "هۆشیاریی کۆرۆنا"، ماوەکەی چوار خولەک بوو، هەریەک لە هونەرمەندان (پەروین محەمەد و سامان عوسمان و شۆڕش قادر و بەڵێن کاوە و هاژە محمد و سامانی حاجی عەلی) ڕۆڵیان تێدا بینیووە، هاوکات کاری وێنەگرتنی لەلایەن عیزەدین قادرەوە بۆ کراوە.