2021-01-23
26297 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کە لە هەمان نەتەوە و هەمان وڵاتدا بێت لە زۆر لایەنەوە ئاسانترە و چەندین خاڵی هاوبەش هەیە لە نێوان دوو کەسکەدا، بەڵام هاوسەرگیری کردن لەگەڵ کەسێک کە لە نەتەوەیەکی تر و وڵاتیكی تر بێت، چەند سوود و قازانجێکی تایبەتی خۆی هەیە.
ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژە بە چەند هۆکارێک دەدات کە وانیشان دەدەن ئەو پیاوانەی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنانی وڵاتانی تر دەکەن رەنگە دڵخۆشتربن، ئەوانیش:
١- زمانێکی نوێ فێر دەبن و بە کلتورێکی نوێ ئاشنا دەبن.

٢- زیاتر گەشت دەکەن.

٣- زۆربەی جارەکان بەهۆی جیاوازی کلتورەوە، دوو ئاهەنگی هاوسەرگیری جیاواز دەکەن.

٤- جەژن و بۆنەکانیان زیاتر دەبێت.

٥- چەندین خواردنی نوێ تاقی دەکەنەوە، کە وادەکات دووبارە لیستی خواردنە دڵخوازەکانیان بگۆڕن.

٦- منداڵەکانیان زیرەکتر دەبن و زمانی زیاتر دەزانن.

٧- هاوسەرەکانیان زیاتر گرنگیان پێدەدەن، ئەمە لە کاتێکدا راستە کە خێزانەکە لە وڵاتی پیاوەکەدا بژین.

٨- بەهۆی فێربوونی زمان و ئاشنابوون بە کلتوری نوێ هەلی کاری زیاتریان دەبێت.
