بەناوبانگترین پێشکەشکاری ئەمریکی کۆچی دوایی کرد

2021-01-23

14019 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ لاری کینگ یەکێک لە بەناوبانگترین پێشکەشکارە ئەمریکیەکان لە جیهاندا لە تەمەنی ٨٧ ساڵێدا کۆچی دوایی کرد.

هەژماری فەرمی لاری کینگ لە تویتەر رایگەیاند کە بەهۆی نەخۆشیەوە ئەمڕۆ لە سەنتەری پزیشکی Cedars-Sinai لە شاری لۆسئانجلوس، لاری کینگ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کۆمپانیای پرۆدەکشنەکەی "ئۆرا میدیا" لە تویتێکدا رایگەیاند "ئۆرۆ میدیا مردنی هاو-دامێزرێنەر و پێشکەشکار و هاوڕێمان لاری کینگ پشتڕاست دەکاتەوە، کە ئەم بەیانیە ٢٣ کانونی دووەم لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد،

لاری کینگ بۆ ماوەی ٦٣ ساڵ لە رادیۆ و تەلەفیزۆن و دیجیتاڵ میدیاکاندا کاری کردووە، سەدان و هەزاران چاوپێکەوتن و خەڵاتی هەبووە و چەندین جار لەسەر سەلیقە و کارە بێ وێنەکانی ستایشکراوە، لاری هەمیشە بابەتی میوانەکانی دەکردە ئەستێرەی بەرنامەکەی و بێ لایەنانە چاوپێکەوتنەکانی ئەنجامدەدا، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا یان سەرۆکی هەر وڵاتیكی تر یان ئەستێرەیەکی دیاری هۆڵیود یان هەر کەسێکی دی، هەمیشە پرسیارەکانی کورت و پوخت بووە و راستەوخۆ ئەوەی ویستوویەتی بەبێ ئاڵۆزی کردن و بە سادەیی وتویەتی."