بەمشێوەیە خۆت لەمەترسیی گەرمکەرەوەکان بپارێزە

2021-01-21

4008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و شەپۆلی سەرما لەگەڵ خۆیان دەهێنن، هەربۆیە لەم وەرزەدا زۆپا و جۆرەکانی تری گەرمکەرەوە، رۆژانە چەندین کاتژمێر کاریان پێدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە لە سەرما دەمانپارێزن، بەڵام چ بە نەوت یان بە دار و خەڵوز یا بە غاز و کارەبا کار بکەن، دەکرێت ببنە هۆیەک بۆ دروست بوونی کارەساتێکی نەخوازراو.

ماڵپەڕی "ستێپ ڤیدیۆگراف"، لە بابەتێکد ئاماژە بە چەن خاڵێک دەدات کە گرنگە لە وەرزی زستاندا لە کاتی ئیشپێکردن بە گەرمکەرەوەکان ئاگاداریان بین، ئەوانیش:

- گەرمکەرەوە بە هیچ شێوەیەک لە نزیک پەردە یان ئەو شتانەیا نەبێت کە ئەگەر گڕگرتنیان هەیە.

- چاودێری کردنی منداڵان و فەرامۆشنەکردنیان، هەروەها جێنەهێشتنیان بە تەنیا لە ژورێکدا کە گەرمکەرەوەی تێدا ئیش بکات.

- بە بەردەوامی چاودێری کردنی گەرمکەرەوە و کوژاندنەوەی کاتێک دەچیت بخەویت.

- ئەگەر سەرچاوەی گەرمیەکەت کارەبا بوو، وایەری گەرمکەرەوەکە با پارێزراو و داپۆشراو بێت و ئۆتۆماتیکی بە شێوەیەک بێت لە کاتی جوڵاندنیدا بکوژێتەوە و تەنها کاتێك جێگرە بتوانیت کاری پێ بکەیت.

- ئەگەر زۆپای دارت بەکارهێنا سەرەتا دارەکان بسوتێنە تا باش ئاگر دەگرن و دوکەڵە زۆرەکەی یەکەمجاری نامێنێ ئنجا لە ژوورەوە بەکاری بهێنە، یان دەرگاو پەنجەرەی ژوورەکە بە کراوەیی بەجێبهێڵە تا تەواو دوکەڵ و غازی ئاگرەکە لە ژوورەکەدا نامێنێت.