کچێک بەبێ بەنج نەشتەرگەری مێشکی بۆ کرا

2021-01-21

17510 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی ٢٦ ساڵ لە رووداوێکی پزیشکی کەم وێنەدا، بەبێ ئەوەی بێهۆش بکرێت و بەنجی بۆ بکرێت نەشتەرگەری دەرهێنانی لوو"وەرەم" ی بۆ کرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی"، لە رووداوێکی کەم وێنەدا کچیکی ٢٦ ساڵ بەناوی "ئیمیلی سودلو"، بەبێ بەنج نەشتەرگەری دەرهێنانی لووی مێشکی بۆ کراوە.

ئیمیلی توشی سەرئێشەیەک دەبێت کە بۆ ماوەی ١٣ رۆژ بەردەوامی دەبێت، سەرەتا وادەزانێت کە بەهۆی سەرماوە توشی بووە، بەڵام دواتر باری تەندروستی خراپتر دەبێت و قسەکردنیشی تێکدەچێت، تا ئەوەی دەچێتە لای پزیشکی پسپۆر و پێی رادەگەیەندرێت کە سەری لوویەکی شێرپەنجەیی تێدایە.

ئیمیلی سەرەتا قسەی دکتۆرەکەی بەهەند وەرنەگرت و چووە ماڵەوە و دەستی کردەوە بە کارەکانی خۆی، بەڵام دواتر خراپتر بوو پاشان دووبارە گەیاندرایەوە نەخۆشخانە، دکتۆرەکان وتیان کە بەهۆی تەقینی لووەکەی بەناو مێشکیدا توشی جەڵتەی مێشک بووە، لە کۆتاییدا پێشنیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەریان بۆ کرد.

ئیمیلی رەزامەندی لەسەر نەشتەرگەریەکەدا و تەواوی نەشتەرگەریەکە هەشت کاتژمێری پێچوو، تەواوی نەشتەرگەریەکە ئیمیلی بە ئاگا بووە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە تەواو بوونی نەشتەرگەریەکە ئیمیلی توانیوویەتی رستەی کورت و بچووک بڵێت، لە ئێستادا لە یەکێک لە پڕحژە خێرخوازیەکان کار دەکات و مەترسی شێرپەنجەکەی لەسەر نەماوە.