پیاوێک رونکردنەوە لەسەر وێنەی هاوسەرە دووگیانەکەی دەدات

2021-01-21

24964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمەڵێک وێنەی ژنێکی دووگیان بە جلوبەرگی بووکێنیەوە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ئاهەنگێکی بچوک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی میسر هەرای ناوەتەوە.

ماڵپەڕی "روسیا تودەی" لە هەواڵێکدا روونکردنەوەی هاوسەری بووکە دووگیانەکەی میسر لەسەر وێنە و ڤیدیۆکانیان بڵاودەکاتەوە.

مەجدی محمود هاوسەری ئەو بووکە دووگیانەی کە وێنە و ڤیدیۆکانی لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی میسردا هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە، سەبارەت بە وێنە و ڤیدیۆکان روونکردنەوەیدا و وتی " ئاهەنگەکە ئاهەنگی هاوسەرگیری نەبووە، بەڵکو ئاهەنگێکی بچووک بووە بە بەشداری کەسە نزیکەکانمان، بەمەبەستی ئاشکرا کردنی رەگەزی کۆرپەکەمان، ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەگوزەرێت تەواو ناڕاستە، ئێمە دوو ساڵە هاوسەریگریمان کردووە."

هەروەها لە روونکردنەوەکەیدا لە فەیسبووک وتیشی "ناوبانگ شتێکی خۆشە و ئێمە بەردەوام دەبین لە ئاهەنگ گێڕان، بەڵام ئەو شتەی پێی بەناوبانگ دەبین پێویست ناکات هیچ بێ رێزیەک و ناشرینیەکی تێدا بێت."

هاوسەرەکەشی ئایە مجدی لەلای خۆیەوە وتی "پەیوەندیەکی باش هەیە لە نێوان ئێمە و فۆڵۆوەرەکانماندا ، من زۆربەی وردەکاریەکانیان هاوبشی پێدەکەم لەگەڵیان، تەنها حەزم کرد بەبۆنەی ئاشکرا کردنی رەگەزی کۆرپەکەم ئاهەنگ بگێڕم، بەڵام وادیارە کۆمەڵێک بە هەڵە لە بابەتەکە تێگەیشتوون."