2021-01-21
3724 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گەشتی کامپین و شەو مانەوە لە شوێنە سروشتی و گەشتیاریەکان یەکێکە لەو چالاکیە تایبەتانەی کە هەوادارێکی زۆری هەیە، هەرچەندە کامپین و شەو مانەوە لە شوێنە شاخاوی و گەشتیارەکان چێژێکی بێوێنەی خۆی هەیە، بەڵام هەندێک زانیاری و ئامۆژگاری هەیە کە بە زانیانیان لە زۆر کێشە و گرفت بە دوور دەبین.
ماڵپەڕی "فیڵد ئاند ستریم" لە بابەتێکدا سەبارەت بە کامپینی زستانە ئاماژەی بە پێنج زانیاری گرنگ داوە، ئەوانیش:
١- ئەگەر زۆر سەرمات بوو یان هەستت بە نائاسوودەیی کرد، ئاساییە کە شوێنەکە بەجێبهێڵیت و بچیتەوە ناو ئاوەدانی، بەتایبەتی لەو کاتەنەدا کە شارەزای ناوچەکە نەبیت.
٢- پێش ئەوەی بخەوی هەموو ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و پاتریە گوازرەوەکان وەک "پاوەر بانک"، لە شوێنێكی گەرم وەک ناو جانتاکەت دابنێ و جانتاکەت یان با لە خێمەکەتا بێت یان لە شوێنێکی گەرمدا بت، چونکە ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بە سەرمای زۆر لە کار دەکەون.
٣- ئاگرەکەت با لە نزیک خێەمەکەتەوە بێت، بەڵام ئاگادار بە کە چوار دەوری ئاگرەکە بە بەرد بگرە با هیچ زیانێک بە کەلوپەل و دارودرەختەکانی شوێنەکە نەگەیەنێت، هێندە داری سوتاندن کۆ بکەرەوە کە شەو نەهێڵیت ئاگرەکە بکوژێتەوە، دەرگای خێمەکە با رووی لە ئاگرەکە بێت تا بە ئاسانی دەستت بیگاتێ.
٤- ئەگەر لە خێمەی بچوکی یەک کەسیدا مایتەوە بۆشاییەکی بچوک بۆ ئاڵوگۆڕی هەوا بهێڵەرەوە، لە کاتی نەبوونی هەوادا، ناو خێمەکە شێدار ئەبێت و زیاتر سەرمات دەبێت.
٥- لە کامپینی زستانەدا دارێک زۆر دەستوێنیت، بۆیە زۆر پێویست بە تەور دەبێت، بەکارهێنانی تەور کارێکی ئاسان نیە و شارەزایی دەوێ، لەبەرئەوە ئاگاداربە پێش ئەوەی بچیت بۆ کامپین تەوری گونجاو لەگەڵ خۆتا ببە.