ڤیدیۆ.. دورگەیەک سزایەکی سەیر بۆ ئەو گەشتیارانە دادەنێت کە ماسک نابەستن

2021-01-21

3677 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بە رێکارە تەندروستیەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر وڵاتەو بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ گەشتیارەکانیدا دەکات، دورگەی بالی لە ئیندەنوسیا سزایەکی نوێ بۆ ئەو گەشتیارانە دادەنێت کە ماسک نابەستن و پەیڕەوی رێنمایەکانی خۆپاراستن ناکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، دورگەی گەشتیاری بالی لە ئیندەنوسیا سزای شناو کردن بەسەر ئەو کەسانەدا جێبەجێ دەکات کە ماسک نابەستن.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان بڵاوبوونەتەوە، هەر گەشتیارێک ماسک نەبەستێت پۆلیسی دورگەکە ناچاری دەکات کە چەند شناوێک لەبەرچاویاندا ئەنجام بدات.

"گوستی ئاغنوغ" ئەفسەری پۆلیسی بەرپس وتی "کاتێک پرسای لە گەشتیارەکان دەکەین کە بۆچی ماسکیان نەبەستووە، یان دەڵێن کە ماسکەکەیان تەڕ بووە یا خراپ بووە یان دەڵێن کە نەیانزانیووە ئەو یاسایە هەیە، سەرەتا زیاتر لە ٧٠ گەشتیار سزای دارای دران بە بڕی حەوت دۆلار، دواتر هەندێک لە گەشتیارەکان دەیان وت کە ئەو پارەیەیان پێنیە، بۆیە ئێمەش ئەو سزایەمان گۆڕی بەوە بۆ ئەو کەسانەی کە پارەکەیان پێنیە، تا ئێستا ٣٠ کەس بەو شێوەیە سزا دروان."

بێجگە لەو سزایە چەند سزایەکی تریش وەک چاڵ هەڵکەندن و مانەوە لە کابینەی بچوکدا بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن شناو بکەن دانراوە.