پێنج زانیاری هەڵە کە رەنگە ببنە هۆی مردنت

2021-01-21

11352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تا زانیاریت زۆرتر بێت چانسی مانەوەت لە ژیاندا زیاترە و لێهاتووانەتر مامەڵە لەگەڵ کێشەکاندا دەکەیت، بەڵام هەندێک زانیاری هەیە کە چەندین سەدەیە بە هەڵە بڵاوبۆتەوە، بۆیە هەندێک جار بەهەڵە تێگەیشتن لە زانیاریەکان دەرئەنجامی مەترسی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی "Field stream" لە هەواڵێکدا، ئاماژە بە پێنج لەو زانیاریە هەڵانە دەدات کە وەک ئەفسانە بڵاو بوونەتەوە، ئەوانیش:

١- ئەگەر ورچێک لێت نزیک بوویەوە بۆئەوەی ئازارت نەدات خۆت بکە بە مردوو، ئەم زانیاریە تەواو راست نیە، بەڵکە کەوتۆتە سەر جۆری ورچەکە، ئەگەر  ورچەکە لە جۆری "Grizzly" ئەوا هەرکات ورچەکە زانی مەترسی لەسەر ژیانی دروست ناکەیت ئەوا هیچت لێناکات و دەڕوات، بەڵا ئەگەر ورچەکە لە جۆری ورچی ڕەش "black bear" ئەوا باشترە کە شير بکەیت و هەوڵدەی بە شێوازێکی تر ژیانی خۆت ڕزگار بکەیت.

٢- پێویستە بەلایەنی کەمەوە ١٠ خولەک ئاو لەسەر ئاگر بێت بۆئەوەی شیاو بێت بۆ خواردنەوە، ئاو کاتێک دەگاتە پلەی کوڵان هەر مادەیەکی زیانبەخشی بایلۆجی تێدا بێت دەمرێت، بۆیە پێویست بەوە ناکات زۆر لەسەر ئاگر بیهێڵیتەوە و سووتەمەنی زۆر خەسار بکەیت.

٣- ماری بچوک ژەهراوی ترن لە ماری گەورە، ئەم زانیاریە راست نیە و بەڵکو بە پێچەوانەوەیە.

٤- ئەگەر بەهۆی تینووبوون و وشکبوونەوەوە نزیک بوویتەوە لە مردن دەتوانی میزی خۆت بخۆیتەوە بۆئەوەی خۆت رزگار بکەیت، کاتی ئاسایی  لەسەدا ٩٥ی میز ئاوە، بەڵام لەو کاتەدا کە تۆ زۆر تینوتە بەشێکی زۆری میزەکەت دەبێتە ماددەی زیانبەخش.

٥- لە بیاباندا دەتوانیت لە داری پەپک "کاکتەس" (رووەکێکی دڕک تیژی هەمەچەشنەی بیابانییە) ئاو پەیدا بکەیت و بیخۆیتەوە، لق و پۆپەکانی ئەم دارە شلەی ناژەهراویان تێدایە، بەڵام زۆربەیان پێکێهاتە کیمیاییەکەیان دەبنە هۆی وکچوون و رشانەوە، کە پڕۆسەی وشک بوونەوە خێراتر دەکەن و زیاتر بۆ ئاو تینووت دەکەن.