ڤیدیۆ.. پیاوێکی ئاگرکوژێنەرەوە جلەکانی بووە بە پارچەیەك سەهۆڵ

2021-01-21

3634 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئێستادا لە هەرێمی یاکۆتای باکوری رۆژهەڵاتی روسیا پلەی گەرما بۆ ٥٠ پلەی ژێر سفر دابەزیوە، ئەوەش وایکردوە تەواوی رێگەوبان و شتومەکەکانی سەر شەقامەکان بیبەستێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژە بەوەکراوە، وێڕای دابەزینی پلەی گەرما و داپۆشینی تەواوی ئەو شارە بە بەفر، پۆلیس و لایەنەکانی دیکەی خزمەتگوزاری بەردەوامن لە خزمەتکردنی خەڵك، لە نێوان ئەوانەشدا پیاوانی ئاگرکوژێنەرەوە بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگر لە شاری یاکوتسك.

ڤیدیۆی پیاوێکی ئاگرکوژێنەرەوە بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە دوای ئەوەی ئاگری شوێنێکی کوژاندووەتەوە جلە تەڕەکانی بەستوویەتی و بووە بە جلێكی رەق کە نەیتوانیوە لەناویدا بجوڵێتەوە.

دوای ئەوەش هاوڕێکانی دەستیان کردووە بە شکاندنی سەهۆڵەکە تا بتوانن لەو جلەدا دەریبهێنن کە تەواوی جەستەی داپۆشیوە و رەقبووە لەبەریدا.