ڤیدیۆیەکی کاریگەری منداڵێکی شەش ساڵ باس لە خیانەتی خۆشەویستەکەی دەکات

2020-11-27

68581 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی منداڵێک بڵاوبووەتەوە، کە تەمەنی لە شەش ساڵ زیاتر تێناپەڕێت بەشێوەی جددی و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە باس لە خیانەتی خۆشەویستەکەی دەکات، هۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ پارە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی وەتەن، ئەو منداڵە کە ناوی عەلییە و تەمەنی شەش ساڵە باس لە خیانەتی خۆشەویستەکەی دەکات لەگەڵ هاوڕێ و هاوپۆلەکەی، لە بەشێکی قسەکانی کە لە ڤیدیۆکەدا دیارە عەلی دەڵێت "خۆشەویستەکەم لەگەڵ کوڕێک کە هاوپۆل و هاوڕێم بووە خیانەتی لێکردووەم، کوڕی بەڕێوەبەری خوێندنگەکەمە، پارەی زۆری هەیە، خۆشەویستی هەست و خەیاڵە، خۆشەویستی ڕاستی بوونی نییە و درۆیە، ئەو دووانە خیانەتیان لێکردم، ئێستا ڕقم لێیانە"، ئەم قسانەی بە چاوی پڕ لە فرمێسک و خەمبارییەوە کردووە و چیرۆکی خیانەتی خۆشەویستەکەی باسکردووە.

گرتە ڤیدیۆکە بە خێرای لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی میسر بڵاوکراوەتەوە، هەندێک لە بەکارهێنەران گاڵتەیان پێکردووە و پێکەنیون، بەڵام هەندێکی تر بە ڤیدیۆکە کاریگەربوون و پێیان وابووە شتێکی گاڵتەجاڕی نییە، ئەحمەد مەواهب یەکێک لە بەکارهێنەران نوسیوویەتی "بەخوایگەورە زۆر دڵگران بووم بۆی، کە چۆن بە دڵێکی پڕ لە قینەوە قسەدەکات".

یەکێکی تر نوسیوویەتی "هاورێیان ئەو قسانە نجێگەی گاڵتەکردن و پێکەنین نین، گوێ لە کاردانەوەی ئەو منداڵە بگرن، چی لە وشە و چاوە خەماوییەکانی تێدەگەن، ئەو منداڵە زۆر دڵی شکاوە".

هایدی شربینی نوسیوویەتی "ئەو منداڵە ئەگەرچی بچوکە بەڵام قسەکانی لەچاو تەمەنی گەورەن، ئەو خەمەی لە دڵیدا هەڵیگرتووە سروشتی نییە، بابەتەکە شایەنی پێکەنین نییە و بۆ ئەو زۆر قورسە".

ئ.ل